ده‌سته‌ی خانه‌نشینی نيشتماني عێراق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه راگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی دواكه‌وتنی مووچه‌ی خانه‌شینان له بانكی رافیدین رایگه‌یاند.
ده‌سته‌كه له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: هه‌ندێك كه‌ناڵی راگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاوكردۆته‌وه كه گوایه به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌ك له‌ده‌سته‌ی گشتی خانه‌نشینی ،مووچه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له بانكی رافیدین مووچه وه‌رده‌گرن،دوا ده‌كه‌وێ.
ده‌سته‌كه ده‌ڵێت: ئه‌م هه‌واڵه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌و روونی ده‌كه‌ینه‌وه كه مووچه‌ی خانه‌نشینان بۆ ئه‌م مانگه له رۆژی چوارشه‌ممه 2-9-2020 ره‌وانه‌ی بانك كراوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر/ به‌غداد ئه‌لیۆم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.