وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێکی نوێی تایبەت بە لێخۆشبوون بە ڕێژەی 15% لە قەرزی پێشینە و پێبژاردنی پێشینەی سندووقی نیشتەجێبوون بۆ هاووڵاتییان دەرکرد.
بهپێی نووسراوێك كهوێنهیهك دهست ماڵپهری كوردستان تیڤى كهوتووه و واژووی ئاوات جهناب وهزیری دارایی لهسهره بریارهكان بهم شێوهیه بڵاوكراوهتهوه:
یەکەم: لێخۆشبون بەڕێژەى ١٥% لە قەرزى پێشینە و پێبژاردنى پێشینەى سندوقى نیشتەجێکردن کە لە ئەستۆى هاوڵاتییانە بەمەرجێک هەمو قەرزە کەڵەکەبوەکان بەیەک گوژمە و تا رێکەوتى ١/١١/٢٠٢٠ بگەڕێندرێتەوە.
دووەم: درێژکردنەوەى ماوەى سەرجەم قەرزەکانى هاتوو لە بەپێى هەمان بڕیار، تا رێکەوتى ١/١١/٢٠٢٠.
سێیەم: لێخۆشبوون بەرێژەى ١٥% لەو پێشنینانەى لە ئەستۆى هاوڵاتیان ماوە لەو ماوەیەى کە هاوڵاتیان بۆیان دیاریکراوە، ئەگەر بەیەک گوژمە بیداتەوە بەشێوەى نقد.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.