Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:40

4 هه‌زار و 755 که‌سی دیکه‌ تووشی کۆرۆنا بوون و 74 که‌سیش مردن 

کوردستان TV
100%

 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ى عیراق بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 4 هه‌زار و 755 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

ته‌ندروستى عێراق راشیده‌گه‌ێنێت هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 74 كه‌سی دیكه‌ به‌په‌تاكه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌و ، به‌وه‌ش ئاماری گشتی گیانله‌ده‌ستدان به‌كۆرۆنا بۆ 7 هه‌زار و 275 كه‌س به‌رز بۆوه‌ 

هه‌روه‌ها ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عێراق بڵاوی كرده‌وه‌ته‌وه‌ كه‌هه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌و 24 كاتژمێره‌دا 3 هه‌زار و 552  تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ ، به‌مه‌ش رێژه‌ى چاكبوونه‌وه‌ به‌رز بۆوه‌ بۆ 187 هه‌زار و 757 كه‌ش 

له‌كۆتادا ته‌ندروستى عێراق رایده‌گه‌ێنێـت  له‌سه‌ره‌تای بڵاو بوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێستاكه‌ 247 هه‌زار و 39 كه‌س تووشی كۆرۆنا بووه‌ له‌شاره‌كانى عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌

 

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.