لهراگهیاندراوێكدا بهرێوهبهرایهتى پۆلیسی سلێمانى بڵاوی كردهوه كاتژمێر 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئوتۆمبێلێك لەجۆری پرادۆ لەنزیك زانكۆی ئیشك لەشاری سلێمانی لەمێردمنداڵێكی داوە لەڕەگەزی نێر كە تەمەنی نزیكەی 15-16 ساڵ دەبێتو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
راشیدهگهێنێت ، دوای گەیشتنی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەدو تیمە فریاگوزارییەكانی دیكە، كەشفو هێڵكاریی بۆ شوێنی ڕوداوەكە ئەنجامدراو شۆفێری ئۆتومبیلەكە بەبریاری دادوەر دەستگیركراوە.
ئاماژه بهوهش دهكات كه لەئێستادا تەرمی مێردمنداڵەكە لەپزیشكی دادوەری سلێمانییەو لەبەرئەوەی هیچ ناسنامەو بەڵگەنامەیەكی هەڵنەگرتووە، نەتوانراوە بناسرێتەوەو كەسوكاری ئاگادار بكرێتەوە، بۆیە داوا لەهاوڵاتیان دەكەن كە هەر كەسێك زانیاری لەو بارەیەوە هەیە پەیوەندی بەهێڵە گەرمەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە بكات بەژمارەكانی 104 و 105.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.