Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 11:18

ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ نووسینگه‌ى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه‌

کوردستان TV
100%

 نووسینگه‌ى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی  بڵاوكرده‌وه‌ 

له‌روونكردنه‌وه‌كه‌ی  نووسینگه‌ى سه‌رۆكی په‌رله‌ماندا هاتووه‌ ، سه‌باره‌ت به‌ چه‌واشه‌كاریه‌كانی په‌رله‌مانتار (عه‌بدولستار مه‌جید) له‌ هه‌ندێك ده‌زگای ڕاگه‌یاندن و سۆشیال میدیا، گوایه‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مان داوای لێكردوه‌ سه‌باره‌ت به‌ لێبڕینی 21%ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ڵگه‌ بهێنێته‌وه‌، ده‌مانه‌وێ به‌ڕای گشتی ڕابگه‌یه‌نین كه‌ :-
1/به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌نووسراوێك وه‌ڵامی ناوبراوی سه‌باره‌ت به‌ یاداشتی پرساندنی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی و ئابوری داوه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ ته‌نانه‌ت به‌ ته‌له‌فۆنیش قسه‌ی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتار (عه‌بدولستار مه‌جید) نه‌كردوه‌، شێوازی كاری ئێمه‌ فه‌رمییه‌ و به‌نووسراوه‌.
2/ناوه‌ڕۆكی نووسراوی ئاماژه‌ پێدراوی سه‌رۆكی په‌رله‌مان پاڵپشت بووه‌ به‌مادده‌كانی (68، 69، 70/ یه‌كه‌م، 74/چواره‌م و پێنجه‌م)ی په‌یڕه‌وی ناخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان هیچ شتێكی به‌ ئیجتیهادی كه‌سی و ڕای خۆی ئاڕاسته‌ی نه‌كردوه‌.
3/ به‌ڕێز سه‌رۆكى په‌رله‌مان ڕێگه‌ به‌خۆى نادات له‌ پێناو ڕازى كردنى هیچ كه‌سێك، یاداشتێكى پڕ له‌ كه‌موكوڕى یاسایی و په‌یڕه‌ویى ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بكات و دواتر به‌ نووسراو ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌و كه‌م و كوڕییه‌ بۆ په‌رله‌مان بگه‌ڕێنرێته‌وه‌، و والێكبدرێته‌وه‌ به‌ڕێزیان ئاگادارى ده‌قه‌كانى په‌یڕه‌وى ناوخۆ نین، بۆیه‌ هه‌رچى پێویست بێت له‌ په‌رله‌مان چاكده‌كرێته‌وه‌.
4/ له‌جیاتی ئه‌م ئیستفزازه‌ی خه‌ڵك و تاوانباركردن و په‌لامار و چه‌واشه‌كاریه‌، باشتره‌ به‌ڕێزیان جارێكی دیكه‌ له‌ سیاقی په‌یڕه‌وی ناوخۆدا یاداشته‌كه‌ی ئاماده‌ بكاته‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیش ئه‌ركه‌ په‌یڕه‌وییه‌كانی خۆی جێبه‌جێبكات.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.