Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 11:02

 لە رۆژانى داهاتودا بەرهەمى دانوستانەکانى نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا دڵخۆشکەردەبن

کوردستان TV
100%

 

وەزیری بازرگانی ھەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت لە رۆژانی داھاتوودا بەرھەمی دانوستانەكان دڵخۆشكەر دەبن و ئەنجامی دەبێت". 

 

كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند ھەر لە سەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ئامادەیی خۆمان نیشان داوە بەرامبەر بە حكوومەتی فیدڕاڵ بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و ئەنجامدانی رێككەوتن لە نێوان ھەردوو حكوومەت، تا ئێستاش قۆناغی زۆر باشمان بڕیوە و بڕیارە رێككەوتنی كۆتایی واژۆ بكرێت

 

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان ده‌شڵێت بڕیارە شاندی باڵای دانوستانی ھەرێمی كوردستان بگەڕێتەوە بەغدا بۆ تەواوكردنی رێككەوتنەكە و ئەنجامی كۆتایی دانوستانەكان لەسەر ئەو پرسانەی پێشتر لەسەری رێككەوتوون

 

پێشبینیش دەکات دانوستاکانی نێوان هەرێم و بەغداد دڵخۆشکەر بێت، چونكە پێش چەند رۆژێك مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە ئەمەریكا بە نوێنەرانی ھەرێمی كوردستانی راگەیاندبوو، دەیەوێ كێشەكان چارەسەر بكرێن و بگەنە رێككەوتنی كۆتایی.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.