Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 11:44

سه‌باره‌ت به‌ ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران گوته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

 پێویستە گشت فەرمانبەرانی حکومەت پابەندبن بە دەوامیی فەرمی لە یەکشەممەوە تا پێنجشەممە لە کاتژمێر (٨:٠٠) بەیانی تا (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ.

 لە کاتی دەوامیشدا پابەندبن بە گشت رێنمایی و رێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

به‌ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و له‌ پێناو باشتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و راپەڕاندنی كاره‌كانیان له‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و گەیاندنی خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كان و ئاماژە بە ھەردوو بریاری ژمارە (١)ی ئەنجومەنی وەزیران لە ١٥/ ٧/ ٢٠١٩ و بڕیاری (٥٢) لە ٥/ ٥/ ٢٠٢٠.

جەخت دەکەینەوە لە سەر پابەندبوونی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بە خزمەتی گشتی ڕاسپێردراون و گشت کارمەندانی حکومەت لە وەزیر و سەرۆک دەستەکان و خاوەن وەزیفە باڵاکان و ئەوانەی ئەو پلەشیان هەیە و کارمەندانی ڕاژەی شارستانی و هێزە چەکدارەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە گشت وەزارەت و دەستە و دامەزراوەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، ئەرکەکانی سەر شانیان جێبەجێ بکەن و پابەندبن بە دەوامی فەرميی وەزارەت و دامەزراوەکانیان، لەدەستپێکی دەوامی فەرمی لە ڕۆژانی یەکشەمەوە تا کۆتایی دەوام لە ڕۆژانی پێنجشەمە، لە کاتژمێر (٨:٠٠)بەیانی تا (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ.

هەروەها پێویسته‌ له‌ كاتی ده‌وامدا، فه‌رمانبه‌ران پابەندبن بە گشت رێنمایی و رێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
٢٠٢٠/٩/٣

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.