شـــوان زراری جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری له پەرلەمانی کوردستان به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند له‌سه‌ر داوای نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڵێنی چاره‌سه‌ری پاره‌ی جوتیارانى كوردستانی داوه
ناوبراو راشیگه‌یاند كه ڕۆژێك پێش سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا نامەیەکمان ئاراستەی کرد، داوامان کرد بابەتی پارەی جوتیاران بخرێتە بەرنامەی کاری سەردانەکەیان لەگەڵ بەرپرسیانی باڵای عێراق باسی تەواوی وردەکاریەکان بکرێت
وتیشی سوپاس بۆ خوا و هەوڵ و هیممەتی سەرۆکی هەرێم کەمێك پێش ئێستا نوسینگەكه‌ی پەیوەندییان پێوە کردین ئەوەیان پێ ڕاگەیاندین، کە نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ مستەفا کازمی باسی پارەی جوتیاران لە ساڵەکانی ٢٠١٤ - ٢٠١٥ - ٢٠١٦ کردووە سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنی داوە لەماوەیەکی نزیک چارەسەری تەواوی پارەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بکرێت.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.