له ئەمریكا له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ٥٣ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته بۆ ١٩٠ هه‌زار و ١٤ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
له ئەمریكا له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ٥٣ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته بۆ ١٩٠ هه‌زار و ١٤ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئەمریکا کە ناوەندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە لە جیهاندا، بەردەوام لە ریزبەندیی یەکەمدایە و بەرزترین ئاماری گیانلەدەستدان بەو پەتایە لەسەر ئاستی جیهاندا تیایدا تۆمارکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێكراوهكانی پەتاکە دەبەستێت لە جیهاندا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، له ئه‌مریكا ٣١ هەزار و ٧٨٤ حاڵەتی دیکەی توشبوون بە پەتاکە تۆمارکراوە و ژمارەی توشبووانی پەتاکە لەو وڵاتە گەیشتووەتە شەش ملیۆن و ٢٩١ هەزار و ٧٧٦ کەس.
هاوکات هه‌زار و ٥٣ تووشبووی دیكه‌ی پەتاکە گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەوەیش كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به کۆرۆنا به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٩٠ هه‌زار و ١٤ کەس.
هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەمریکا دوای توشبوونیان بە پەتاکە چاکبوونەتەوە سێ ملیۆن و ٥٤٧ هەزار کەسی تێپەڕاندووە، و زیاتر لە ٨٤ ملیۆن و ١٠٢ هه‌زار پشکنین ئەنجامدراوە.
- لە دواى ئەمریكا بەڕازیل و هیندستان دێت
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش بەڕازیل دێت کە چوار ملیۆن و ٤٢٢ هەزار توشبووی هەیە، پاشان هیندستان دێت کە سێ ملیۆن و ٨٧٢ هەزار و ٦٧٠ حاڵەتی توشبوونی بە پەتاکە تۆمارکردووە.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش كالیفۆرنیا له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه ٧٢١ هه‌زار و ٨٩٣ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه و له‌دوای ئه‌ویش به ٦٥٢ هه‌زار و ٢٢٨ حاڵه‌ت تێكساس و به ٦٣٣ هه‌زار و ٤٤٢ حاڵه‌ت فلۆریدا دێن.
لەڕووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گیانلەدەستدانیشه‌وه، ویلایەتى نیویۆرک بە ٣٣ هەزار و ٥٢ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ویلایەتەكاندایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.