Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 23:43

سوپای لوبنان زیاتر لە 4 تۆن نیتراتی ئەمۆنیۆمی لە بەندەری بەیروت دۆزییەوە

کوردستان TV
100%


سوپای لوبنان رایگەیاند، چوار تۆن ماددەی نیتراتی ئەمۆنیۆمی لە نزیک بەندەری بەیروت دۆزیوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی رێنمایی لە سوپای لوبنان رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی تیمەکانی گومرکی بەندەری بەیروت، هێزێکی سەربە فەوجی ئەندازە گەڕان و پشکنینان لە چوار کۆنتێنەری سەربە گومرک لە دەرەوەی بەندەری بەیروت ئەنجامداوە.

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوە روونکراوەتەوە کە لە ناو ئەو کۆنتێنەرانەدا نزیکەی چوار تۆن و ٣٥٠ کیلۆ گرام ماددەی نیتراتی ئەمۆنیۆم دۆزراوەتەوە.

ئاماژە بەوە دراوە کە یەکەکانی سەربە فەوجی ئەندازە کارەکانیان دەستپێکردووە بۆ چارەسەرکردنی ئەو بڕە ماددەی دۆزراوەتەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هیچ وردەکارییەکی دیکە لەمبارەیەوە نەخراوەتەڕوو.

لە ٤ی ئابی رابردوو، تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەندەری بەیروت روویدا و بەهۆیەوە ١٩١ کەس کوژران و زیاتر لە شەش هەزاری دیکە برینداربوون.

هاوکات زیانە ماددییەکانی تەقینەوەکە بە نزیکەی ١٥ ملیار دۆلار خەمڵێنرا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.