راوێژكاری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی و پارتی بەرەو ئاساییبوونەوە دەچن و، بڕیارە كۆبوونەوەی دیكەش بكرێن و پەیوەندییەكان بە تەواوی ئاسایی بكرێنەوە، چونكە ئەو كارە لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستاندایە.
عارف روشدی، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان چەند كۆبوونەوەیەكیان ئەنجام دا و توانرا تا رادەیەكی باش پەیوەندییەكانی نێوانیان ئاسایی بكەنەوە، بڕیارە كۆبوونەوەی دیكەش ئەنجام بدرێن و چاوەرێی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەكەین بۆ ئەوەی كۆبوونەوەی دیكە بكرێت.
دهشڵێت ھەندێك ھۆكار ھەن كە كۆبوونەوەی داھاتوو دوابكەوێت، یەكێك لەوانە نەخۆشیی كۆرۆنا، بەڵام بڕیاری كۆبوونەوەی دیكە ھەیە و دەشكرێت و پەیوەندیی نێوان ھەردوو حیزب ئاسایی دەكرێتەوە.
عارف روشدی راشیدهگهێنێت كه ئەو كۆبوونەوانەی كراون، زۆر باش بوون و پەیوەندییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانیان بەرەو ئاساییبوونەوە بردووە، چونكە ئاساییكردنەوەی پەیوەندیی ئەو دوو حیزبە، لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.