Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:43

کچێکی ته‌مه‌ن 16 ساڵ به‌ ده‌ستی براکه‌ی کوژرا

کوردستان TV
100%


لە شاری سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان کچێکی تەمەن 16 ساڵ بە دەستی براکەی کوژرا.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  رۆژی دووشەممە 31ی8ی 2020، کچێکی تەمەن 16 ساڵی خەڵکی شارۆچکەی قەڵای شاهین سەر بە سەرپێڵی زەهاو بە ناوی فاتمە هەواس، بە دەستی برا تەمەن 33 ساڵەکەی خۆی کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداركه‌ به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌  فاتمە هەواسی بە هۆی کێشەی كۆمه‌ڵایه‌تی و لەلایەن براکەیەوە بە چەکی پەڕان کوژراوە.

راشیده‌گه‌ێنێت ، برای ئەو کچە 16 ساڵەیە لەلایەن هێزە ئه‌منیه‌كانی ئێرانه‌وه‌ دەستبەسەر کراوە.

له‌كۆتاییدا رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت  کە تەرمی ئەو کچە مێرمنداڵە رۆژی سێشەممە لە گۆڕستانی ئەحمەد بن ئیسحاقی شاری سەرپێڵی زەهاو بە خاک سپێردراوە.

 

تێبینی - وێنه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌رووداوه‌كه‌وه‌ نیه‌ له‌ئه‌رشیف وه‌رگیراوه‌

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.