Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:42

ئەمریکا لەسەر بنەماى پاڵپشتیکردنى ئێران 5 کۆمپانیاى دیکەى خستە لیستى سزاکانیەوە

کوردستان TV
100%


ئيدارەى ئەمريكا ئاشكرايكرد لەسەر بنەماى ئەوەى كە نەوت لە ئێران دەكڕن و لە بوارى نەوتدا هەماهەنگى لەگەڵ ئەو وڵاتە دەكەن، پێنج كۆمپانيايان سزادا كە كۆمپانياى چينيشى تێدايە.


ئيدارەى ئەمريكا ئاشكرايكرد لەسەر بنەماى ئەوەى كە نەوت لە ئێران دەكڕن و لە بوارى نەوتدا هەماهەنگى لەگەڵ ئەو وڵاتە دەكەن، پێنج كۆمپانيايان سزادا كە كۆمپانياى چينيشى تێدايە.

لەو روونكردنەوەى كە دەربارەى بڕيارى سزادانەكە بڵاوكراوەتەوە كە لەلايەن وەزيرى دەرەوەى ئەمريكا، مايك پۆمپيۆوە دەركراوە راگەيەندرا، هەريەك لە كۆمپانياى پاڵاوگەكانى عەبادان كە ناوەندەكەى لە ئێرانە، كۆمپانياى ژيهانگ بۆ كەشتيەوانى كە ناوەندەكەى لە چينە، كۆمپانياى نيوفارى نێودەوڵەتى بۆ خزمەتگوزارى لۆجيستى، كۆمپانياى سينۆ بۆ وزە و كۆمپانياى چيمترانس بۆ بازرگانى پێترۆكيمياوى كە ناوەندەكەى لە ئيماراتە خراونەتە ليستى سزاكانەوە.

ئەو كۆمپانيايانە لەسەر بنەماى كڕين، فرۆشتن، گواستنەوە و بازاڕكردن بە نەوت و بەرهەمە نەوتييەكانى ئێران و لەو رێگەيەوە شكاندنى گەمارۆى ئەمريكا لەسەر ئێران خراونەتە سەر ليستى سزاكان، جگە لەوە بڕيارەكە بەڕێوەبەرى جێبەجێكارى ئەو كۆمپانيايانەشى خستووەتە ليستى سزاكانەوە.

لاى خۆيەوە مايك پۆمپيۆ، دەربارەى ئەو سزايانە گوتوويەتى: "پيشەسازى نەوتى ئێران كە گەورەترين سەرچاوەى داهاتى رژێمى ئێرانە بۆ بەڕێوەبردنى چالاكييە زيانبەخشەكانى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست. ئەمڕۆ لە رێگەى ئەم بڕيارەوە كە وەرمگرتووە، سووربوونمان نيشاندەدات لەسەر كۆتايى پێهێنانى ئەو سەرچاوە داراييانەى كە رژێمى ئێران بۆ پاڵپشتيكردنى تيرۆر بەكاريدەهێنێت. داوا لە رژێمى ئێران دەكەين، بوەستێت لە بەكارهێنانى ئەو سەرچاوانە بۆ ئاژاوەگێرى و رووخان و زيانگەياندن بە خۆشگوزەرانى خەڵكى ئێران".

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.