Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:38

هاتوچۆی سلێمانی له‌ باره‌ی تۆمارکردنی جۆرێکی ئۆتۆمبێل زانیاری نوێ ده‌خاته‌ ڕوو

کوردستان TV
100%


 به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ھاتوچۆی سلێمانی رایده‌گه‌ێنێت كه‌ ئۆتۆمبێلی 8 پستۆن بڕی 2 ملیۆن و 362 هەزار و 500 دیناری بۆ تۆمارکردن لێوەردەگیرێت.

 له‌راگه‌یاندراوێكدا  بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت ئۆتۆمبێلی هەشت پستۆن بڕی دوو ملیۆن و 362 هەزار و 500 دیناری لێوەردەگیرێت بۆ تۆمارکردن، ئۆتۆمبێلی 6 پستۆنیش بڕی 2 ملیۆن و 100 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت بۆ تۆمارکردن .

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئۆتۆمبێلی 5 پستۆن بڕی ملیۆنێک و 575 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت بۆ تۆمارکردن، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلی جۆری 4 پستۆن بڕی ملیۆنێک و 260 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت بۆ تۆمارکردن

هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌شی كه‌ 3 پستۆنن بڕی 840 هەزار دیناری بۆ تۆمارکردن لێوەردەگیرێت.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.