Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:31

ڤایرۆسی کۆرۆنا 3 هەفتە لەگۆشتی بەستوودا دەمێنێتەوە

کوردستان TV
100%

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوەیەكی زۆر لەسەر گۆشت و ماسی بەستوو دەژی كە دەگاتە سێ هەفتە و پێدەچێت ئەوەش هۆكاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بێت لەچەند وڵاتێك كە ماوەیەكی زۆرە حاڵەتی تووشبوون تۆمارنەكراوە.


رۆژنامەی تەلیگراف بڵاویكردەوە تیمێك لەزانایانی سەنگاپورە ژمارەیەك نمونەی ماسی سەلەمون و مریشك و گۆشتی بەرازی بەستوویان وەرگرتووە و نمونەی ڤایرۆسی كۆرۆنایان پێوەكردووە و دواتر هەڵیانگرتووە لەنێوان پلەی 4 سەدی تاوەكو 20 پلەی ژێر سفری سەدی و دوای تێپەڕبوونی 21 رۆژ زانایان بۆیان دەركەوت نمونەی ڤایرۆسەكە لەسەر گۆشتە بەستووەكان ماوەتەوە.

هەرچەندە زانایان مشتومڕیانە لەسەر ئەوەی گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەرێگەی خۆراكی پیسبوو بەڤایرۆسەكە هۆكاری سەرەكی گواستنەوەی نیە، بەڵام گواستنەوەی خۆراكی پیسبوو بۆ شوێنێكی خاڵی لەڤایرۆسەكە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی.


سەرچاوە/  تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.