Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:35

ئاگرێکی گه‌وره‌ بەشێکی چیای گۆیژە ده‌ستوتێنێت

کوردستان TV
100%


بەشێکی چیای گۆیژە بە هۆکاری نادیار لە شەوی رابردووە ئاگری تێبەربووە.

دوای ئەوەی کە درەنگانێکی شەوی رابردوو بەھۆکارێکی نادیار ئاگر لە بەشێکی چیای گۆیژە کەوتەوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆل کردووە.

لەم بارەیەوە پارێزگاری سلێمانی د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر رایگەیاند  شه‌وی رابردوو تا بەری بەیان لەگەڵ تیمەکانی پۆلیسی بەرگریی شارستانی، پۆلیس، ئاسایش، لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی و لیواکانی سکرتاریەت و ھاونیشتمانانی دڵسۆزدا؛ بۆ پاراستنی گیان و سامانی دانیشتوانی کۆمەڵگا نیشتەجێبونەکانی گۆیژەو کوژاندنەوەی ئاگرە مەترسیدارەکەی شاخی گۆیژەو بەدواداچون بۆ کەمتەرخەمیی و ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە، سوپاس بۆ خودای گەورە، سوپاس بۆ ھیمەتی ھەموو لایەک لە سەعات ٥ی بەرەبەیاندا کۆنترۆڵکرا.

دەگوترێت هۆکاری تەشەنەسەندنی ئاگرەکە رەشەبایەکی بەهێز بووە کە ناوچەکەی گرتووەتەوە و هەر بۆیەش ئاگرەکە بەشی زۆری گەڕەكەكانی گوێژەی گرتووەتەوە و هەروەها بەهۆی تەشەنەكردنی بەشێك لە هاووڵاتیان نزیک لەو شوێنە ماڵەكانیان چۆڵكردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.