Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 23:36

هه‌رێمى کوردستان و تورکیا جه‌خت له‌ پته‌وکردنى په‌یوه‌ندییه‌کانیان ده‌که‌نه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 4/9/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى یاوه‌رى له‌ یٔه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌ولوود چاوشیٔۆغلو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ توركیا و چۆنیه‌تیى په‌ره‌پێدانى زیاتریان له‌ هه‌موو بوراه‌كاندا به‌تایبه‌تى له‌ بوارى یٔابووریدا تاوتوێ كران و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ بره‌ودانى زیاتر به‌ جموجووڵ و یٔاڵوگۆڕى بازرگانیى نێوانیان كرده‌وه‌.

بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا و كاریگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر بوارى یٔابوورى له‌ هه‌رێمى كوردستان و توكیا ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو. له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا یٔاماده‌ییى وڵاته‌كه‌ى بۆ هاوكاریكردنى هه‌رێمى كوردستان نیشان دا به‌ پێشكه‌شكردن و ناردنى یارمه‌تى و پێداویستیى پزیشكى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاكه‌.

په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.