Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 11:31

سلێمانی.... باندێکی تاوانکاری مەترسیدار دەستگیر کران

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە  به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی مەترسیداری راگەیاند 

موقەدەم ئەكرەم قادر بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند  بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێز عەمید ئاسۆ شێخ تەها ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لیژنەیەك لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانیەوە پێكهێنرا، دوای چاودێریەكی ورد، توانرا ئەمشەو سەعات ٣٠:٢ خولەك سەرجەم ئەو تۆمەتبارانە لەكاتی روبەڕوبوونەوەدا دەستگیربكەن كە باج و سەرانەیان لە هاوڵاتیان وەرگرتووە .

 

 
 راشیگه‌یاند لەكاتی دەستگیركرنیاندا چەند چەكێك لە جۆرەكانی (بیكەیسیەك و چوار كڵاشنكۆف و ئێم فۆڕێك و پێنج دەمانچە) لەگەڵ چەند تەقەمەنیەك و دوو بێ تەل و چوار ئۆتۆمبێل دەستیبەسەرداگیراو

 


موقەدەم ئەكرەم قادر بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئەم رووداوە لەسەر شەقامی بازنەی مەلیك مەحمود بووە، توانرا سەرجەمیان كە ١٠ تۆمەتبارن دەستگیربكرێن، بۆیە داواكارین لەهاووڵاتیان لەهەر گللەیی و گازندەو كەسێكی گوماناوی دەرگای پۆلیسی سلێمانی كراوەیە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ كەیسەكانیان بكرێت

 

 
راشیگه‌یاند كه‌ لەناو ئۆتۆمبێلە گیراوەكاندا دووانیان تابلۆی ئۆتۆمبێلی وەزارەتی پێشمەرگەیان لەسەرەو گوماندەكرێت ساختەبن و هێشتا لێكۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.