Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:42

نرخی بەرمیلێک نه‌وتى خاو گەیشتە 43 دۆلار و 72 سەنت

کوردستان TV
100%

یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌ ٤٣ دۆلار و ٧٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته‌ ٤٣ دۆلار و ١٥ سه‌نت و به‌ ٤٤ دۆلار و حەوت سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر ٠٩:٠٣دا به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستن به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٧٩ نزمبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ دیت و به‌ ٤٣ دۆلار و ٧٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

هه‌ر له‌و كاته‌دا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساس به‌ ٤١ دۆلار فرۆشرا.

بەم شێوەیە ئەمڕۆ نرخی نەوت لە مانگی حوزەیرانەوە تا ئێستا گەورەترین دابەزینی بەخۆوەبینی، کەمبوونەوەی داواکارییەکانی چین لەسەر ئەم سوتەمەنییە و هێواشی ئاسایی بوونەوەی رەوشی ژیان کاریگەرییان لەسەر ئەم دابەزینە هەیە.

هەروەها گرژییەکانی نێوان چین و ئەمریکا و بە بنبەست گەیشتنی دانوستانەکانی تایبەت بە پاکێجی هاندان و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئابووری هۆکاری دیکەی کەمبوونەوەی نرخی نەوتن.

لە لایەکی دیکەشەوە لەو داتایانەی ئەمڕۆ لە ئەمریکا بڵاوکراونەتەوە باس لەوە کراوە کە هەرچەندە بۆ جاری یەکەم ناوتۆمار کردنی کەسانی بێکار لەو ژمارەیەی چاوەڕێ دەکرا کەمتر بووە بەڵام هێواشبوونەوەی چالاکییەکانی کەرتە خزمەتگوزارییەکانی ئەو وڵاتە و سستی بازرگانی گەیشتونەتە بەرزترین ئاستی ١٢ ساڵی رابردوو و ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر نرخی نەوت داناوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەشی ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا دوێنێ بڵاویکردونەتەوە کەمبوونەوەی یەدەکەکانی نەوتی خاو زیاتر بووە لەوەی چاوڕوان دەکرا ئەمەش فشارەکان بۆ دابەزینی نرخی نەوت کەمێک هێواش دەکاتەوە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە هەفتەی رابردوو بەهۆی گەردەلولی لاورا-وە ژمارەی یەدەکەکانی نەوتی ئەمریکا بەراورد بە هەفتەی پێش خۆی ٩.٤ ملیۆن بەرمیل کەمی کرد لە کاتێکدا چاوەڕێ دەکرا ١.٩ ملیۆن بەرمیل کەمبکات.

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ره‌نگه‌ لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٣ دۆلار و ٧٩ سه‌نت بۆ ٤٣ دۆلار و ٨٤ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٣ دۆلار و ٦٣ سه‌نت بۆ ٤٣ دۆلار و ٦٠ سه‌نت بمێنێته‌وه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.