Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:40

لە چین 25 حاڵەت و لە کۆریای باشوور 198 حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کران

کوردستان TV
100%

لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٥ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنای نوێ (Covid-19) لە چین و لە کۆریای باشووریش ١٩٨حاڵەت تۆمار کران.

لە چین و کۆریای باشوور حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) تۆمار کران.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی ته‌ندروستی نیشتمانیی چین-ه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ کە لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٥ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆمار کراوە کە سەرجەمیان لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتوون.

تا ئێستا ٨٥ هه‌زار و ١٠٢ حاڵه‌تی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە چین تۆمار کراوە و ماوەی دوو هەفتەشە هیچ حاڵەتێک لە ناوخۆی ئەو وڵاتە تۆمار نەکراوە.

هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەشی تائێستا بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە، چوار هەزار و ٦٣٤ کەس و ٨٠ هەزار و ٢٦٣ تووشبووی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

تەواوی قوتابخانەکانی ئاستی خوێندی سەرەتایی و ناوەندی بەڕووی قودابیاندا کراونەتەوە.

- كۆی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بە کۆرۆنا له‌ كۆریای باشوور گه‌یشته،‌ ٢٠ هه‌زار و ٨٤٢ کەس.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌ندی كۆنترۆڵ و رێگرییكردن له‌ نه‌خۆشییه‌كان له‌ كۆریای باشوور بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٩٨ حاڵه‌تی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه‌ نۆیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ هاتوون، تۆماركراوه‌.

كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له‌ كۆریای باشوور بۆ ٢٠ هه‌زار و ٨٤٢ کەس به‌رزبووه‌ته‌وە و ١٥ هەزار و ٧٨٣ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

ژمارەی ئەو کەسانەشی تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە دوو کەسی دیکە زیادی کردوە و گەیشتووەتە ٣٣١ کەس.

لە ١٤ی ئەم مانگەوە ژمارەی رۆژانەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە بۆ سەروو ١٠٠ کەس بەرزبووەتەوە.

بەمهۆیەوە وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتە لە کاتژمێر نۆی شەو تا پێنجی بەیانی کارکردنی چێشتخانەکانی شاری سیئۆل-ی پایتەختی قەدەغە کرد و تەنها رێگایان پێ دەدرێت بەشێوەی گەیاندنی خواردن بۆ ماڵان کار بکەن.

حکوومەتی کۆریای باشوور بۆ هێواشکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بڕیاریداوە بۆ ماوەی دوو هەفتە هۆڵە وەرزشییەکان، یانەکانی شەوانە، کتێبخانەکان، گەلەری و مۆزەخانەکان دابخرێن و پێویستە لە کاتی بۆنە کۆمەڵایەتییەکاندا کۆبوونەوەی ناو شوێنە داخراوەکان لە ٥٠ کەس کەمتر و کۆبوونەوەی ناو شوێنی کراوەیش لە ١٠٠ کەس کەمتربێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.