Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:49

118 که‌سی دیکه‌ به‌کۆرۆنا له‌ئێران گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%



 وته‌بێژی تەندروستی ئێران  گیان له‌ده‌ستدانى 118 كه‌سی دیكه‌ى له‌شاره‌كانى ئێران به‌ڤایرۆسی كۆرۆنال راگه‌یاند

ئه‌مرۆ هه‌ینی 4 ى 9 ى 2020 ،  سیما سادات لاری وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئێران بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 118 كه‌سی دیكه‌ به‌كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و   بەوەش کۆی ژمارەی گیانلەدەستدان لە ئێران گەیشتە زیاتر لە 22 هه‌زار كه‌س

وته‌بێژی ته‌ندروستى ئێران راشیده‌گه‌ێنێت هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 2 هه‌زار و 26 كه‌سی دیكه‌ له‌شاره‌كانى ئێراندا تووشی كۆرۆنا بوون


 ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ كه‌تا ئێستا 382 هه‌زار و 772 كه‌س له‌ئێران تووشی كۆرۆنا بوون ، له‌و ژماره‌یه‌شدا 330 هه‌زار و 308 تووش بوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ ، 22 هه‌زار و 44 كه‌سیش به‌په‌تاكه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.