Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:22

ئەڵمانیا و فەڕەنسا 51 کۆچبەریان ناردەوە بۆ هەولێر کە زۆربەیان کوردن

کوردستان TV
100%

لە چوارچێوەی "یەکەم هەڵمەتی ئەوروپیی هاوبەش لەو بوارەدا"، ئەڵمانیا و فەڕەنسا لەسەر داوای خۆیان 51 کۆچبەری عێراقییان ناردەوە بۆ هەولێر کە زۆربەیان کوردی هەرێمی کوردستانن.

ئەو کۆچبەرانە لە فەڕەنسا و ئەڵمانیا بوون و سودیان لە پڕۆگرامی هاوکاریی دارایی بۆ گەڕانەوەى خۆبەخشانە وەرگرتووە، واتە لە بەرانبەر ڕازیبوون بە گەڕانەوە بڕێک پارەیان پێ دراوە.

دیدییە لیسکی، سەرۆکى نوسینگەی فەڕەنسی بۆ کۆچ و تێکەڵبوونەوە بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە، "ئەو هەڵمەتە هاوبەشەی فەڕەنسا و ئەڵمانیا یەکەم هەڵمەتی وڵاتانی ئەوروپییە" لە بواری کۆچدا و جەختی کردەوە کە گەشتە ئاسمانییەکەی نێوان باریس-میونخ-هەولێر لەلایەن دەستەى چاودێری سنورە دەرەکییەکانی یەکێتی ئەوروپا (فرۆنتێکس) ڕەخسێنراوە و پارەى بۆ دابینکراوە.

15 لەو کۆچبەرانە لە فەڕەنسا بوون و داواکاری مافی پەنابەرێتییان ڕەتکرابووەوە، هەروەها 36 کۆچبەریان لە ئەڵمانیا بوون، سەرجەمیان ئێوارەى پێنجشەممە، 3ی ئابی 2020، گەیشتنە فڕۆکەخانەى هەولیر.

بە قسەى دیدییە لیسکی، هەر یەکە لەو کۆچبەرانە بڕی هەزار و 800 یۆرۆیان پێدراوە تاوەکو ڕازی بن بە گەڕانەوەیان، لەگەڵ گەشتنیان بە عێراقیش، سێ هەزار یۆرۆی تریان پێ دەدرێت وەک هاوکارییەک بۆ دەستپێکردنەوەى ژیان و دووبارە تێکەڵبوونەوەیان بە کۆمەڵگە.

ئەو کۆچبەرانە پشکنینی کۆرۆنایان بۆ کراوە، هەرچەندە بڕیار بوو 90 کۆچبەری عێراقی بن، بەڵام ئەوانەى توشبوو کۆرۆنا بوون نەخراونەتە گەشتەکەوە.

ساڵی 2019، فەڕەنسا نزیکەى هەشت هەزار و 500 کەسی بە شێوەیەکی خۆبەخشانە ناردووەتەوە، لەمساڵیشدا تاوەکو ئێستا دوو هەزار و 300 کۆچبەری تری ناردووەتەوە، بەپێی لێکۆڵینەوەکانی حکومەت، تێچووی ناردنەوەى خۆبەخشانە کەمترە لە تێچووی ناردنەوەى بەزۆر.

فرانس پرێس

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.