Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:28

سه‌رۆککۆماری تورکیا و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کۆبوونه‌وه‌

کوردستان TV
100%

پاش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ هه‌ینى 4 ى 9 ى 2020 رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا پێشوازی نێچیرڤان بارزانی لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کرد.

مالپه‌ری سه‌رۆكایه‌تى توركیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئەردۆغان لە کۆشکی سەرکۆماری لە ئەنقەرە، پێشوازی لە شاندی هەرێمی کوردستان کرد بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی كردووه‌

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بەیانی ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە.

بەر لە دیداری لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان، شاندی هەرێم لە خوانێکی بەیانیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو کۆبوونەوە.

شاندی یاوەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی پێکھاتووە لە سەرۆکی دیوانی سەروکایەتی ھەرێمی کوردستان، فەوزی ھەریری و بەڕێوەبەری ئۆفیسی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کەریم شنگالی و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی و راوێژکاری باڵای سەرۆکی ھەرێمی کوردستان. فەلاح مستەفا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.