Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:38

سێ یاریزانی پاریس سان جێرمان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

کوردستان TV
100%

ژمارەی ئەو یاریزانانەی پاریس سان جێرمان کە تا ئێستا تووشی کۆرۆنا بوون گەیشتە شەش یاریزان.

تیمی پاریس سان جێرمان کە لە ریزبەندی یەکەمی یانەکانی فەڕەنسا-دایە لە راگەیاندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە سێ یاریزانی یانەکە تووشی کۆرۆنا بوون.

دوو رۆژ پێشتریش یانەکە لە راگەیاندراوێکی دیکەدا ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە سێ یاریزانی دیکەی یانەکە دووچاری کۆرۆنا بوون، بەمشێوەیە ژمارەی ئەو یاریزانانەی پاریس سان جێرمان کە تا ئێستا تووشی کۆرۆنا بوون گەیشتە شەش یاریزان.

یانەکە لە گەڕی کۆتایی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا و لە ٢٩ی ئەیلوولدا رووبەڕووی یانەی بایەن میونخ بووەوە، بڕیاریشبوو لە ٢٩ی ئاب دا رووبەڕووی یانەی لێنس-ی فەڕەنسی ببێتەوە بەڵام بە مەبەستی خۆئامادە کردنی زیاتر بۆ هەفتەی یەکەمی رووبەڕوونەوەی یانەکانی فەڕەنسا یارییەکە بۆ ١٠ی ئەیلوول دواخرا.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.