وەزارەتی نەوتی عێراق کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ئاگرەی راگەیاند کە رۆژی چوارشەممەی رابردوو بەهۆی هەورە بروسکەوە لە یەکێک لە عەمبارەکانی پاڵاوگەی گەیارە کەوتەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ئاگرەی راگەیاند کە رۆژی چوارشەممەی رابردوو بەهۆی هەورە بروسکەوە لە یەکێک لە عەمبارەکانی پاڵاوگەی نەوتی گەیارە کەوتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باکوور، قاسم عەبدولڕەحمان حوسێن رایگەیاند، بەهەوڵ و ماندووبوونی تیمەکانی بەرگریی شارستانی لەگەڵ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی کۆمپانیاکانی نەوتی توانیان ئەو ئاگرە کۆنتڕۆڵ بکەن کە لە یەکێک لە عەمبارەکانی پاڵاوگەی نەونی گەیارە کەوتەوە کە نزیکەی پێنج هەزار مەترسێجا نەوتی تیادابوو.
قاسم عەبدولڕەحمان حوسێن لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە زیاتر لە ٣٠ تیمی ئاگرکوژێنەوە و بەیارمەتی ئامێرەکانی دیکەی وەک شوڤڵ و حەفارە بەشدارییان لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئاگرەکەدا کردووە.
راشیگەیاند، هاوکات ئەو تیمانە کاریان کرد بۆ ساردکردنەوەی عەمبارەکانی دیکە و رێگەگرتن لە تەشەنەسەندی ئاگرەکە.
بەگوتەی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باکوور، ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی لە کارمەندانی پاڵاوگەکە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی لێنەکەوتووەتەوە و تەنها زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو، ئاگرێک لە پاڵاوگەی نەوتی گەیارە باشووری شاری مووسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوا کەوتەوە و راگەیەنرا کە ئاگرەکە بەهۆی هەورە برووسکەوە کەوتووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.