Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 11:04

به‌تۆمه‌تی فرۆشتنی ماسکی ئه‌لیکترۆنی به‌ قوتابییانی پۆلی 12 باندێک قۆڵبه‌ستکران

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی پۆلیسی به‌غدا باندێكی ساخته‌كاری به‌تۆمه‌تی دروستكردنی ماسكی ئه‌لیكترۆنی و فرۆشتنه‌وه‌ی به‌ قوتابییانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی قۆڵبه‌ستكرد.

له‌مباره‌یه‌وه‌ پۆلیسی ڕه‌سافه‌ی به‌غداد له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕِایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانی به‌غداد دوو كه‌س به‌تۆمه‌تی فرۆشتنی ماسكی ئه‌لیكترۆنی به‌ قوتابیانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ده‌ستگیركران.

ڕاشیگه‌یاند: ماسكه‌كان بۆ مه‌به‌ستی گزیكردن (قۆپیه‌) له‌ لایه‌ن قوتابییانی پۆلی 12ی ئاماده‌ییه‌وه‌ به‌كار هێنراون و نرخی هه‌ر ماسكێكیش 1500 دۆلاری ئه‌مریكی بووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق له‌باره‌ی ماسكه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه‌ به‌ میدیكانی ڕایگه‌یاند: هه‌ر قوتابییه‌ك ئه‌و ماسكه‌ی كڕیبێت و به‌كاریهێنابێت ته‌واوی ساڵه‌كه‌ی به‌كه‌وتوو بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت و ئه‌مساڵی خوێندنی به‌فیڕۆ ده‌ڕوات.

فەرمان عەلی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.