Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 11:04

راوێژکارێکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق : له‌داهاتوودا کار بۆ تواندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌کرێت

کوردستان TV
100%

لە نوێترین بڕیاری حكومه‌ت، جگە لە ئاڵای عێراق، هەڵکردنی هەموو جۆرە ئاڵایەکی دیكه‌ لەسەر دام‌ودەزگا حکومیەکان قەدەغەیه‌، بەم پـێـیەش هەڵکردنی ئاڵای هێزەکانی حەشدی شەعبی لەمەودوا ڕێگەپێدراو نابێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئیسماعیل حەدیدی، ڕاوێژکار لەسەرۆکایەتی کۆماری عێراق، پێیوایە حەشدی شەعبی هەرچەندە هێزێکە بە یاسا ڕێکخراوە، بەڵام لەداهاتوودا، کار بۆ تواندنەوەی لە نێو هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری عێراق دەکرێت.

هاوكات سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغدا کە داوایکرد ناوی بڵاونەکرێتەوە، رایگه‌یاندووه‌: موقتەدا سەدر هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی پێخۆشە، هەرچەندە ڕاستەوخۆ و بە زەقی داوای ناکات."

بەبڕوای سەرچاوەکە، سەدر گرووپەکانی عەسایبی ئەهلی حەق و نوجەبا و حیزبوڵڵا بە رکابەری خۆی دەزانێت، پێیوایە هێز و پارە ئەو گروپانەی هێشتووەتەوە، وەک سەرچاوەکە دەڵێت: سەدر بە هەڵوەشاندنەوەی حەشد، لە رکابەرەکانی ڕزگاری دەبێت .

ژێده‌ر / ده‌نگی ئه‌مریكا

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.