Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:26

تەندروستی جیهانی : چاوەڕوان ناکرێت تا پێش ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو کاری بەرفراوانی کوتان بۆ کۆرۆنا هه‌بێت

کوردستان TV
100%

رێکخراوی تەندروستی جیهانی، بڵاویکردەوە کە چاوەڕوان ناکرێت تا پێش ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو کاری بەرفراوانی کوتان لە سەرتاسەری جیهاندا بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بکرێت.

مارگاریت هاریس، گوتەبێژی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لە نووسینگەی جنێڤی نەتەوە یەکگرتووەکان سازیکرد، باسی لەوە کرد کە کارەکانی پێکوتەی Covid-19 رێگایەکی درێژی بڕیوە و، گەیشتووەتە تاقیکردنەوەکانی کلینیکی Faz III.

هاریس ئاماژەی بە گرنگیی کۆنترۆڵکردنی کاریگەریی و ئاسایشی پێکوتەی ڤایرۆسەکە کرد بەشێوەیەکی هەستیار و، رایگەیاند ''ئەو قۆناغە (تاقیکردنەوەکانی کلینیکی Faz III) دەبێت ماوەیەکی درێژتر بخایەنێت. چونکە بەڕاستی پێویستە بیبینین کە پێکوتەکە چەندە پارێز و جێ متمانەیە''.

هەروەها هاریس باسی لەوە کرد کە کارەکانی پێکوتە پێویستە لە هەموو قۆناغێکدا بە پرۆسەی ''ئەمنییدا'' تێبپەڕێت و ئەوەیش قۆناغەکە درێژ دەکاتەوە، لەبەرئەوە لەسەرتاسەری جیهاندا ئەوانەی پێکوتە بەرهەمدەهێنن کێبڕکێ لەگەڵ کاتدا دەکەن.

گوتیشی: ''لە رووی کاتەوە چاوەڕوان ناکەین تا پێش ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو کاری بەرفراوانی کوتان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ببینین''.

هاوکات هاریس جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە وەک رێکخراوی تەندروستیی جیهانی کار دەکەن بۆ ئەوەی هەموو کەسێک لە هەموو گۆشەیەکی ئەم جیهانەدا دەستی بە پێکوتەی Covid-19بگات.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.