Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:34

لە هەولێر کۆڕۆنا رۆژ بە رۆژ روو لە کەمبوونەوە دەکات 

کوردستان TV
#7
100%

دکتۆر خالس ئەحمەد ،بەڕێوەبەرى گشتى دیوان لە وەزارەتى تەندروستى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ بە کوردستان تى ڤى ڕاگەیاند و گوتى : سوپاس بۆ خودا ئێستا ژمارەى تووشبووان لە هەولێر ڕوو لە کەم بوونەوەیە و هەروەها ئەوەى زیاتر مایەى دڵ خۆشییە ژمارەى ئەو کەسانەى چاک دەبنەوە زیاترە لەوانەى کە تووش دەبن .

555

گوتیشی: لە هەولێربارودۆخەکە ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو باشی دەچێت ، بەڵام نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەى کە بگوترێت کۆنتڕۆڵە،  هێشتاش پێویستى بە هاوکارى و خۆپارێزى هاووڵاتى هەیە .

لەلایەکی دیکەشەوە دکتۆر دلۆڤان محەمەد ،بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى هەولێر ڕایگەیاندووە ،کە ڕێژەى تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕوو لە کةمبوونەوەیەو هاوکات ئاماژە بەوەش دەکات کە حاڵی حازر لە هەولێر 100 تووش بوو باری تەندروستیان ناجێگیرەو 40 تووشبوو- شيان لە ژێرچاودیری چڕدان.

فەرمان عەلی/ هەولێر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.