Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:42

پارێزگاری هەولێر: دەست بە نۆژەنکردنەوەو قیڕتاوکردنی ڕێگای حاجی ئۆمەران دەکرێت

کوردستان TV
#7
100%

دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەلایەن د.فەرسەت سۆفی ،پارێزگاری هەولێر، بڕیاردرا دەست بە نۆژەنکردنەوەو قیڕتاوکردنی ڕێگای سەرەكی حاجی ئۆمەران بکرێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ د.فەرسەت سۆفی ،پارێزگاری هەولێر،رایگه‌یاند: دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بەکارکردنی نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنەوەی ڕێگاکە بکرێت.

شایانی باسه‌ ڕێگای سەرەکی حاجی ئۆمەران - چۆمان کە ڕێگایەکی ستراتیژی نێودەوڵەتییە و گرنگی بازرگانیی و گەشتیارییە و هاتووچۆیەکی زۆری لەسەرە و ڕۆژانە بە سەدان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و سەدان ئوتۆمبێلی گەشتیاری هاتوچۆی پیادا دەكەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.