Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 11:19

سوپای عێراق : هەر کەسێک هەڕەشە لە ئاسایشی هاووڵاتییان بکات دەستگیر دەکرێت

کوردستان TV
100%

لیوا تەحسین خەفاجی، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، رایگەیاند: ئەو هەڵمەتە ئەمنییەی كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە ناوچەكانی حوسەینییە و مەعامل رۆژهەڵاتی بەغدا ئەنجامدران، پەیامێكی روونە لەوەی رێگە بە هەڕەشەكردن لە ئاسایشی هاووڵاتییان نادرێت.

لیوا تەحسین خەفاجی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا گوتی: دەبێت چەك تەنها لەدەستی دەوڵەتدا بێت، بۆ ئەوەی كەس نەتوانێت یاری بە ئاسایش هاووڵاتییان و یاساوە بكات، هەر كەسێك هەڕەشە لە ئاسایشی هاووڵاتییان بكات، دەستگیر دەكرێت.

گوتیشی: بەردەوام ئۆپەراسیۆن و هەڵمەت ئەنجام دەدەین، بە تایبەتیش لەوكاتەی هەست دەكەین هەڕەشە لە لایەن تیرۆریستانەوە یان كەسانی دەرچوو لە یاسا بۆسەر ناوچەكە هەیە.

گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، لیوا تەحسین خەفاجی ئاشكراشیكرد كە هەڵمەتە ئەمنییەكەی ئەمڕۆ لەسەر فەرمانی سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، مستەفا كازمی ئەنجام دراون كە لە میانییدا ژمارەیەك كەسی داواكراو دەستگیركراون و دەستیش بەسەر ژمارەیەك چەك و بڕێك تەقەمەنییدا گیراوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.