Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:27

په‌رله‌مانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازە یاسای ھاوسەنگ کردنی بڕوانامە و پلە زانستییەکان ده‌کات

کوردستان TV
100%

دانیشتنی ژمارە (1)ی ئاسایی وەرزی یەكەمی یاسادانان بۆ ساڵی سێیەم لە خولی چوارەمی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی و بە ئامادەبوونی 169 ئەندام دەستی پێ كرد.

نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاند، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی كارەكانی دانیشتنی چوارەمی خولی دووەمی یاسادانانی كردووەتەوە.

لە راگەیەنراوێكدا نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوە داوە كە لە دانیشتنەكەدا لە كۆی 329 ئەندام، 169 یان ئامادەبوون.

راشیگەیاندووە كە لە میانی دانیشتنەكەدا، راپۆرتی لیژنەی یاسایی سەبارەت بە فرەبازنەیی لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێشكەش دەكرێت جگە لەوەیش خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای ھەمواری یاسای دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە 30ی ساڵی 2005 دەكرێت، هەروەها خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتەكان دەكرێت و راپۆرت و گفتوگۆ( خوێندنەوەی دووەم)بۆ پێشنیازە یاسای ھەمواركردنی یەكەمی یاسای داواكاری گشتی ژمارە 49ی ساڵی 2017 دەكرێت، راپۆرت و گفتوگۆ( خوێندنەوەی دووەم) بۆ پێشنیازە یاسای ھاوسەنگكردنی بڕوانامە و پلە زانستییەكان پێشكەش دەكرێت و دواتر گفتوگۆی گشتی ئەنجام دەدرێت.

000

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.