Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:16

وێنه‌ .. پۆلیسی هه‌ولێر توانییان تۆمەتبارێک لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر بکەن 

کوردستان TV
#7
100%

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی ڕاستی، پاش ئاگادارکردنەوەیان لە ڕووداوێکی فێڵکردن لە ڕێگای سۆشیال میدیا و ستاندنی بڕی (40 ملیۆن دینار) و (سێ مۆبایلی زیرەک) لە هاووڵاتییەک بە زەبری چەک و داری کارەبایی، کە پێشتر بە شێوەیەکی وەهمی تۆمەتبارەکە بە ناوی (ر.ح.ع) ئۆتۆمبێلێکی بە هاووڵاتییەکە فرۆشتبوو، پۆلیس تیمێکی لێکۆڵینەوەی پێکهێنا و توانییان تۆمەتبارەکە لە ماوەی کەمتر لە (24) کاتژمێر دەستگیر بکەن.

هه‌روه‌ها پۆلیس ده‌شڵێت: تۆمەتباری ناوبراو، لە کاتی دەستگیرکردنیدا چەکێکی بێ مۆڵەتی بەدەستەوە گیرا کە دەیەویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پۆلیس بەکاری بهێنێت، بەڵام تیمەکانی پۆلیسی هەولێر، پێش بەکارهێنانی چەکەکە، دەمودەست و بەپێی پلانێکی بەرنامەبۆداڕێژراو، دەستگیریان کرد و دەستیان بەسەر چەکەکە و ئۆتۆمبێلەکەشیدا گرت.

پۆلیسی هه‌ولێر روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمه‌تباره‌كه‌ ڕێکخراوه‌و بە پێی ماددە (442) و (279) و (21)ی چەک و (14)ی ماددە هۆشبەرەکان، ڕاگیرا وه‌و ڕادەستی دادگا کراوه‌.

1122333

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.