Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:45

مێرمناڵێکی تەمەن 16 ساڵی به‌هۆی وه‌رگه‌رانی ئۆتۆمبێله‌که‌ی گیانی له‌ ده‌ستدا

کوردستان TV
#7
100%


له‌سه‌ر ڕێگاى گشتیی سۆران - مێرگه‌سۆر، مێرمنداڵێكى ته‌مه‌ن 16 ساڵ، به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆ له‌ جۆرى وه‌رگه‌ڕان‌، گیانى له‌ده‌ست دا.

رائید دلاوه‌ر له‌تیف وته‌بیژی پۆلیسی هاتوچۆی سۆران رایگه‌یاند: کاتژمێر یه‌كی دوای نیوەڕۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌  ڕووداوێکی هاتووچۆ  لە جۆری( وەڕگەران) لە ڕێگای گشتی سۆران ــ مێرگەسۆر  لە گوندی ( شاوراوە ) کە ئۆتۆمبێلی جۆری( تویوتا کرۆڵا- ژمارە ٢٨٦٩٥ ــ له‌ جۆری ـ كرێ ) کە شوفێرەکەی مێرمناڵێکی تەمەن 16 ساڵی بەناوی( محمد نجم الدین کریم )ە دەستبەجێ لە ڕووداوەکە  گیانی لەدەستداوە، دانیشتووی شارۆچکەی ( کەسنەزانی) سەر بەهەولێرە کە لەگەڵ خانەوادەکەی  بەمەبەستی میوانداری سەردانی گوندی هاودیان کردووە لە سۆران.

وته‌بیژی پۆلیسی هاتوچۆی سۆران گوتیشی: هۆکاری رووداوکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی مێرمناکە تەمەنی یاسایی تەواونەکردووه‌ بۆ لێخوڕین و دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری بەبێ ئاگایی باوکی کە خاوەنی ئۆتۆمبیلەکە لێخوڕینی ئۆتۆمبیلی ئەنجامداوە،  توانای کۆنترۆڵی نەبوو لە لێخورێن و رێگاو بەرادەیەی خێرایی زۆر مانۆری کردووە.

پۆلیسی سۆران  لێرەدا دوا لە شوفێرو هاووڵاتیە بەڕێزەکان دەکەین کە پابەندی یاسا و ڕێنمایی و رێسایەکانی هاتووچۆ بن، چونکە ئەم ماوەیە ژمارەی ڕووداوی هاتووچۆ و قوربانیەکانی چ گیانلەدەستدان چ بریندار بوون بەرادەکی بەرچاو زیادی کردووە .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.