بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دهستگیركردنی دوو تۆماتباری بە 25 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە راگهیاند: لە سلێمانییەوە هێناویانهته هەولێر.
لەچالاکیەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بەهەماهەنگی لەگەڵ بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٥ / ۹ / ۲٠۲٠ لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەشاری هەولێر توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی ( ۲٥ ) بیست و پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( تلیاك ) لەگەڵ دەستگیرکردنی ( ۲ ) دوو تۆمەتبار بەناوەکانی ( ج ـ ع ـ م ) و ( ع ـ ع ـ ع ) کە خەڵکی ناوچەی شارباژێرن و ماددە هۆشبەرەکەیان لە سلێمانیەوە هێناوەتە هەولێر تۆمەتبارەکان بەپێی ماددە (۱٤) چواردە یاسای ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵێنەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادگا کران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.