سه‌فین دزه‌یی به‌پرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی به‌شداربوونی له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له رووی دبلۆماتییه‌وه رایگه‌یاند كه
گه‌ر ته‌ماشای هه‌رێمێكی هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین له وڵاتێكی فیدراڵی ده‌توانیین بڵێین له رووی دبلۆماتی هاوشێوه‌ی نییه و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم له گه‌ڵ ته‌واوی وڵاتان هاوسه‌نگه .
روونیشیكرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ده‌ستوور ئه‌و مافه‌ی پێدراوه له ده‌ستووری عێراق هه‌رچه‌ند یاسای بۆ ده‌رنه‌كراوه ، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان به‌ر له 2003 ش په‌یوه‌ندی دبلۆماتی له گه‌ڵ وڵاتانی جیهان هه‌بووه و له دوای 2003 وه‌ش په‌ره‌ی به‌و په‌یوه‌ندیانه داوه .
ئاشكراشیكرد كه سیاسه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان كارێكی ئاسان نه‌بووه ، هاوسه‌نگی په‌یوه‌ندییه‌كان رابگرێت له گه‌ڵ وڵاتانی جیهان ، به‌ڵام به‌پێی ته‌وانا توانیومانه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهانیش له ئاستێكی باش رابگرین و ده‌رفه‌تیش هه‌یه بۆ زیاتر پێشخستنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه .
سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند كه فه‌ره‌نسا وڵاتێكه ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپایه و له په‌یمانی ناتۆ ئه‌ندامه و له رووی سیاسی و ئابوورییه‌وه پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه .ئه‌و وڵاته له رووی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆییه‌كی هه‌بووه .
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و فه‌ره‌نسا سه‌فین دزه‌یی رایگه‌یاند ئه‌و په‌یوه‌ندییانه بۆ هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه له كاتی كیمیاباران كه هه‌میشه هاوسۆز بووه له گه‌ڵ كورد ، دوای راپه‌رینیش به‌هه‌مان شێوه په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌كان ورده ورده بوون به سیاسی و له ماوه‌ی شه‌ڕی داعش‌یش بینیمان كه سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد . هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه و وه‌زیری به‌رگری سه‌ردانی هه‌رێمیان كرد ، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمیش كه له به‌غدا داوه‌ت كرا و له گه‌ڵ ماكرۆن دیداری هه‌بوو ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له‌و هاوسه‌نگییه‌ی عێراق و ناوچه‌كه .
له 2017 فه‌ره‌نسا دوای رووداوه‌كانی ئۆكتۆبه‌ر ده‌وری پێشه‌نگی هه‌بوو له شكاندنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی كه رێگر بوون له به‌ر ده‌م هه‌رێمی كوردستان . ئه‌و دیداره‌ی به‌غداش پالپشتیه‌ك بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان .
سه‌باره‌ت به پرسی سه‌روه‌ری عێراق سه‌فین دزه‌یی رایگه‌یاند كه سه‌روه‌ری مانای سه‌قامگیرییه ، پێگه‌و جێگه‌ی خۆی به‌هێز بكات و ده‌رفه‌تی كار بۆ هه‌مووان بره‌خسێنی و باشترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكه‌یت .
سنوور به‌زاندن و ده‌ستتێوه‌ردان له‌كاروباری عێراق مانای نه‌بوونی سه‌روه‌ری ده‌گه‌یه‌نێت بۆیه پێویسته چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ بدۆزرێته‌وه .
فه‌ره‌نساش جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه پێویسته رێز له عێراق و خاكی عێراق بگیرێت و سه‌روه‌ری پیشێل نه‌كرێت
ئه‌وه هه‌نگاوی یه‌كه‌م بوو ،كه فه‌ره‌نسا نیشانی‌دا هه‌نگاوی دیكه‌شی به‌دواوه دێت ، بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی بگه‌رێته‌وه دۆخی جارانی خۆی
سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ توركیا به‌ڕیزیان رایگه‌یاند كه دوای سالی 1991 په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم و توركیا بوونی هه‌یه و ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش به‌رده‌وام بوونه تا ئه‌مڕۆ .
دوای 2003 هه‌رێمی كوردستان بووه پێگه‌یه‌كی به‌هێزی ئابووری له گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و توركیاش ده‌روازه‌یه‌كی گرنگ بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان .
هه‌روه‌ها كۆمپانیاكانی توركیاش به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بوونیان هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان
له رووی سیاسیشه‌وه به‌هه‌مان شێوه په‌یوه‌ندی هه‌بووه هه‌رچه‌ند هه‌ورازو نشێوی به‌خۆوه بینیوه
سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ توركیا نامۆ نییه ، كۆمه‌ڵیك ته‌وه‌ر باس كرا بابه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو ئه‌نقه‌ره و بابه‌تی ئه‌نقه‌ره و به‌غدا و بابه‌تی ئابووری و په‌روه‌رپێدانی ئه‌و بواره . ئاستی بازرگانی زیاتر گرنگی پێبدرێت . له رووی ته‌ندروستیش باسی ئه‌و په‌تایه كرا‌و توركیاش ئاماده‌یی نیشاندا بۆ هاوكاری كردنی هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌وه .
هه‌روه‌ها یه‌كێك له نیگه‌رانیه‌كانی توركیا كه هه‌میشه باسی لێوه ده‌كات بوونی په‌كه‌كه‌یه له ناوچه‌كانی شه‌نگال و ناوچه سنوورییه‌كان .
سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وڵاتی توركیا سه‌فین دزه‌یی رایگه‌یاند له رووی مه‌بده‌ئیوه هیچ كیشه‌یه‌كمان نییه ، ته‌نها چه‌ند رێكاره‌ك هه‌یه پێویسته بگرینه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه دابنێین .
سه‌باره‌ت به دیداره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق روونیكرده‌وه ، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام نیازپاكی خۆی نیشانداوه ، بۆ چاره‌سه‌ركردنی گشت كیشه‌كان نه‌ك وا باسی لێوه بكرێت كه هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كان و سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا ته‌نها بۆ پرسی مووچه‌یه .
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمیش پالپشتی ئه‌و سه‌ردانانه‌ی شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت .
سه‌باره‌ت به رۆڵی ئه‌مه‌ریكا له نزیككردنه‌وه‌ی به‌غدا و هه‌رێم سه‌فین دزه‌یی ئاماژه‌یدا ، راسته ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات رێككه‌وتنێكی ستراتیژی له گه‌ڵ عێراق واژوو بكات و ده‌شزانێت كه هه‌رێمی كوردستان پێگه‌ی خۆی هه‌یه ، بۆیه ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته دیالۆگ له نێوان به‌غدا و هه‌رێم هه‌بێت و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم ره‌وانه بكرێت . و ده‌توانیین بڵێن كه ئه‌مه‌ریكا پالپشت بووه بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی هه‌رێم و به‌غدا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.