Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:57

وتاربێژی مزگەوتی مەککە داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیەو ئیسرائیل ده‌کات

کوردستان TV
100%

وتاربێژو خەتیبی مزگەوتی مەککە، داوای لە بەرپرسانی باڵای سعودیه‌ و ئیسرائیل کرد کە لاپەڕەیەکی تازە هەڵبدەنەوەو باڵوێزخانەی یەکتری لە وڵاتەکانیان بکەنەوە.

لە پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراودا، شێخ عەبدوڕەحمان سودەیس، وتاربێژو خەتیبی مزگەوتی مەککە، لە وتاری دوێنێی هه‌ینی داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیەو ئیسرائیلی کرد.

لە وتاره‌كه‌یدا داوای لە بەرپرسانی باڵای سعودیەو ئیسرائیل کرد کە لاپەڕەیەکی تازە هەڵبدەنەوەو باڵوێزخانەی یەکتری لە وڵاتەکانیان بکەنەوە.

گوتیشی: بەناوی خەڵکی سعودیەو مسوڵمانانی جیهانەوە داوای لێبوردن لە گەلی یەهود ئەکەین، چونکە لەڕابردوودا ناهەقیمان بەرامبەر کردوون، ئیتر کاتی ئەوەیە وەکو دوو گەل و نەتەوەی دێرین لەناوچەکەدا بەبێ کێشەو گیروگرفت بژین.

شایه‌نی وه‌بیرهێناوه‌یه‌، عەبدوڕەحمان سودەیس یەکێکە لەو موفتیانەی سعودیە کە لەساڵانی ڕابردوودا، سەدان جار لەڕێگای وتارەکانییەوە سوکایەتی بە جولەکەو مەسیحییەکان کردووە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوك و کەناڵەکانی سعودییە، سەدان وتاری هەیە کە ڕەوایەتی بە جیهاد و کوشتن و تاڵانکردنی سەروەت و سامانی جولەکەو مەسیحیەکان دەدات.
 

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.