بەهۆی کێشەیەک لە شارۆچکەی تەکیەی کاکە مەند لە چەمچەماڵ سێ کەس کوژراون و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌هۆی دروستبوونی شه‌ڕ له‌نێوان ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی، له‌ته‌كیه‌ی كاكه‌مه‌ند، سه‌ر به شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، سێ كه‌س كوژراون و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، دوو لە کوژراوەکان برای یەکترن و یەکێکیان پیشەی مامۆستابووە.
سه‌رچاوه‌یه‌ك نزیك له رووداوه‌كه به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: به‌هۆی کێشەیه‌كی كۆنی کۆمەڵایەتی بووە، كه پێشتر لەنێوان دوو بنەماڵەدا هه‌بووه، ئه‌مرۆ ئێواره‌ش كێشه‌كه سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه، كه‌سێكی بنه‌ماڵه‌ی دیكه به ئۆتۆمبێل تەرناشی، له‌به‌رده‌م ماڵی لێداوه و شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵه له‌نێوانیان دروستبووه و دواتر چه‌ك له‌شه‌ڕه‌كه‌دا به‌كارهێندراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی: پۆلیسی چەمچەماڵ گه‌یشتۆته شوێنی رووداوه‌كه و رێكاری یاسایی بەرانبەریان گیراوەتەبەر و دۆخەكە ئاسایی بووەتەوە، تەرمەكان رەوانەی پزیشكی داد سلێمانی كران، بریندارەكان له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری پێویستان بۆ كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.