Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 23:39

دۆلارێکی زیوی سه‌رده‌می سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م به‌نرخێکی خه‌یاڵی ده‌فرۆشیت

ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یش تۆماربكات
کوردستان TV
100%

له‌ ئه‌مریكا له‌ هه‌شتی مانگی داهاتوو دۆلارێكی زیوی سه‌ده‌ی (1794) ده‌خرێته‌ مه‌زاده‌وه‌ و پێشبینی ده‌كرێت به‌نرخێكی خه‌یاڵی بفرۆشیت  و ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یش تۆماربكات.

تۆڕی هه‌والی (CNN)ـی ئه‌مریكی بڵاوی كرده‌وه‌ ، دۆلارێكی زیوی كه‌ سه‌رده‌مه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سالی (1794) ده‌خرێته‌ مه‌زاده‌وه‌ ،كه‌پێشتر له‌ ساڵی 1013 به‌ بڕی 10 ملیۆن دۆلار له‌هه‌راجكردنێكی ئاشكرادا فرۆشراوه‌.

 پسپۆرانی هه‌راجكردنه‌ پێشبینی ده‌كه‌ن به‌های ئه‌م دۆلاره‌ بگاته‌ سه‌روو (10) ملیۆن دۆلار ، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی خولیاو ئاره‌زووی كۆكردنه‌وه‌ی دراویان هه‌یه‌.

شایانی باسه‌  باسه‌ ئه‌م جۆره‌ دراوه‌ (1758) جۆری لێ به‌رهه‌مهێنرا ،تا ئێستا (130) دانه‌ی لێ‌ماوه‌ ،هه‌روه‌ها ئه‌م جۆره‌ دراوه‌ بۆگشتی نه‌بووه‌ ته‌نیا به‌سه‌ر ئه‌ندامانی كۆنگرێس و هاوڵاتییه‌ مه‌زن دابه‌ش كراوه‌.

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی :كامران

ژێده‌ر: نبض

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.