سەرچاوەیەكی ئەمنی لە عێراق رایگەیاند كە بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی هاوكاری سەربازیی سەربە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش لە باكووری رۆژئاوای بەغدا تەقیوەتەوە و ئەوەیش سێیەم هێرشی لەو جۆرەیە لە كەمتر لە یەك هەفتەدا.
لەمبارەیەوە ئەفسەر لە پۆلیسی بەغدا، نەقیب ئەحمەد خەڵەف لە لێدوانێكدا گوتی: درەنگانی شەوی رابردوو، بۆمبێكی چێنراو لەسەر رێگای خێرای نێوان ناوچەکانی بەیاع و شوعلە باكووری رۆژئاوای بەغدا، تەقیوەتەوە.
نەقیب ئەحمەد خەڵەف باسی لەوەیش كرد كە تەقینەوەكە كاروانی یەكێك لە كۆمپانیاكانی تایبەت بە گواستنەوەی كەلوپەل كردووەتە ئامانج كە گرێبەستی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعشدا هەیە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەیش دا كە لە ئاكامی تەقینەوەیەكەدا، یەك پۆلیس برینداربووة.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.