به‌رزه‌په‌ستانی خوێن به‌یه‌كێك له‌و كێشه ته‌ندروستیانه داده‌نرێت كه ڕووبه‌ڕووی زۆرێك له‌مرۆڤه‌كان ده‌بێته‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌هۆی كۆمه‌ڵێك هۆكاری جیاجیاوه. به‌رزه‌په‌ستانی خوێن بریتیه له‌زیادبوونی هاتوچۆی خوێن له‌نێو ده‌ماره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ناسروشتی و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ی ته‌ندروستی وه‌ك نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ده‌ماره‌كان و په‌ككه‌وتنی گورچیله و جه‌ڵته‌ی مێشك. پسۆڕان كۆمه‌ڵێك ئامۆژگاری به‌سوود ده‌خه‌نه‌ڕوو بۆ ڕزگاربوون له‌به‌رزه‌په‌ستانی خوێن، ئه‌وانیش: * كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش: په‌یوه‌ندی پته‌و هه‌یه له‌نێوان قه‌ڵه‌وی و به‌رزه‌په‌ستانی خوێن و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش رێگایه‌كی چالاكه بۆ كۆنترۆڵكردنی په‌ستانی خوێن. * به‌رده‌وامی چالاكی جه‌سته: ئه‌نجامدانی ڕاهێنان و وه‌رزشكردن به‌شێوه‌ی رێكخراو وه‌ك پاسكیل لێخوڕین و رۆیشتن و ڕاكردن ده‌بێته هۆی دابه‌زینی په‌ستانی خوێن. * كه‌مكردنه‌وه‌ی خوێ: زیاده‌ڕه‌وی له‌به‌كارهێنانی خوێ ده‌بێته هۆی زیادبوونی مه‌ترسی به‌رزه‌په‌ستانی خوێن و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ده‌ماره‌كان. * وازهێنان له‌جگه‌ره‌كێشان: كه‌سانی جگه‌ره‌كێش زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به به‌رزه‌په‌ستانی خوێن و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ زیاتره ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك په‌ستانی خوێنی به‌رزبوو ده‌بێت واز له‌جگه‌ره‌كێشان بهێنێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی. * سیستمی خۆراكی ته‌ندروست: گرتنه‌به‌ری سیستمێكی ته‌ندروستی خۆراك كه ده‌وڵه‌مه‌ند بێت به دانه‌وێڵه و میوه و سه‌وزه و به‌روبومی شیره‌مه‌نی و كه‌مكردنه‌وه‌ی خۆراكی پڕ له‌چه‌وی تێر و كۆلیسترۆل ده‌بێته هۆی دابه‌زینی په‌ستانی خوێن. * كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری ده‌روونی: كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری ده‌روونی و ئه‌نجامدانی یۆگا و ڕاهێنانه‌كانی پشوودان به‌سووده بۆ دابه‌زینی په‌ستانی خوێن. * كه‌مكردنه‌وه‌ی كافیین: خواردنه‌وه‌ی زیاتر له‌چوار كوپ قاوه له‌رۆژێكدا ده‌بێته هۆی زیادبوونی په‌ستانی خوێن. * كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنی شیرینی: كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی شیرینی و خواردنه‌وه شیرینه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ده‌بێته هۆی دابه‌زینی په‌ستانی خوێن. * خواردنی خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به پۆتاسیۆم: ئه‌و جۆره خۆراكه وه‌ك مۆز كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری سۆدیۆم له له‌ش و كۆنترۆڵبوونی په‌ستانی خوێن. ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.