Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:42

به‌ ڤیدیۆ..له‌ سکۆتله‌ندا مه‌ڕێک به‌ نیو ملیۆن دۆلار فرۆشرا!

ته‌مه‌نی ته‌نها (6) مانگه‌
کوردستان TV
100%

له‌ گوندی لاناركشایری سكۆتله‌ندا، له‌ شوێنی فرۆشتنی ئاژه‌ڵاندا ، مه‌ڕێك به‌ناوی" ده‌بڵ دایمۆند "   كه‌ ته‌مه‌نی ته‌نها (6) مانگه‌ به‌ نیو ملیۆن دۆلار فرۆشرا ،كاتێ  نرخه‌كه‌ی گه‌یشته‌ 489 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ، ئه‌وه‌ش گرانترین نرخه‌ تائێستا له‌ جیهاندا به‌ مه‌ڕێك درابێت.

سه‌ره‌تا له‌ مه‌زاده‌كه‌ به‌رخه‌كه‌ به‌ (10) هه‌زار جونه‌یهی ئیسترلینی ده‌ستی پێكرد ،تا له‌كۆتاییدا به‌ نیو ملیۆن دۆلار فرۆشرا، نرخه‌كه‌ی له‌ نرخی ئۆتۆمبێلێكی فیراری زیاتره‌.

هۆكاری ئه‌م نرخه‌ زۆره‌ی ئه‌و مه‌ڕه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ جوانییه‌كه‌ی و زیره‌كی و ره‌نگی تووكه‌كه‌ی و چوارده‌وی چاوی و قاچه‌كانی .

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی : كامران

ژێده‌ر: الرجل

 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.