Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:50

کوردێک بە نوێنەرایەتى کوردستان بەشدارى لە کۆڕبەندى گەنجانى جیهان لە ڕووسیا دەکات

کوردستان TV
100%

دانیاڵ ڕەزا لە لایەن نوێنەرى یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستانەوە هاوکاری دەکرێت و بەنوێنەرایەتى لاوان و هەروەها بە ناوى کوردستان بەشدارى لەو کۆڕبەندە جیهانیە دەکات .

کۆڕبەندى جیهانی گەنجان کە لە (ئۆرینبۆرگ) ی ڕووسیا بەڕێوەچوو هاوکات نوێنەری 112 ووڵات بەشدار بوون ،تیاشیدا رۆژانە پانێل و بابەتى جیا جیا لە لایەن بەشداربوانەوە پیشکەش دەکرا ، نوێنەرى لاوانى کوردستانیش بابەتێکی گرنگى لە ژێر ناونیشانى پێکەوە ژیان و ئاشتەوایی پێشکەش کرد،و بابەتەکە بوە جێ ى سەرنجى ئامادەبوان. وەک دیارە هەر بابەتێک کە لە پانێل پێشکەش دەکرێت دواتر خاڵە گرنگەکانى دەخرێنە نێو بەیانى کۆتایی و دواجار کاری جدى لەسەر دەکرێت.

شایانى باسە ئەونوێنەرەی یەکێتى لاوان پڕۆژەى درووست کردنى ماڵى گەنجانى پێشکەش بە ستافى کۆڕبەندەکە کردوە کە وا بڕیارە 8 ى ئەم مانگە دەرەنجامەکەى لە کونگرە ڕابگەیەندرێت , وەک دیارە ئەو پرۆژانەى کە لە لایەن نوێنەرى ووڵاتان پێشکەش دەکرێن ئەوانەى کە پلەى یەکەم و دووەم و سێیەم بە دەست بێنن لە لایەن کۆڕبەندەوە هاوکاری ماددى و مەعنەوى پێشکەش دەکرێن، ماڵى گەنجانیش پڕۆژەیەکى سەردەمى مۆدێرنە کە گرنگى و بایەخى تەواو بە ئاستى ڕۆشەنبیرى و هونەری و وەرزشی گەنجان دەدەات کە لە لایەن یەکێتى لاوانى دیموکڕاتى کوردستانەوە ئامادە کراوە..

ئا/فەرمان عەلی

ktv

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.