Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:49

ڕێز لە نیو سەدەی بەخشش و هونەری جەمال دیلان گیرا

بە بۆنەی خانەنشین بوونی
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ، لە ڕێوڕەسمێکدا ڕێز لە نیو سەدە تەمەنی پڕ لە بەخششی هونەرمەند (جەمال دیلان) نرا.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، کە بە بۆنەی خانەنشین بوونی لەلایەن کارمەندانی هۆڵی میدیا و چەند هونەرمەندێک ڕێکخرابوو، چەپکە گوڵی خۆشەویستی پێشکەش بە ساڵانی خزمەتی ناوبراو کرا..

لە کۆتایی مەڕاسیمە خنجیلانەکەشدا هونەرمەند (دلێر گەرمیانی) دوا گۆرانی پڕ لە خۆشەویستی بۆ چڕی و بە ماچەکانی خوداحافیزە لە خزمەتی ئەو هونەرمەندە کرد.

جەمال دیلان، لە وێستگەکانی ژیانی دا وەک هونەرمەندێک بەشداری لە سەدان ئاهەنگدا کردووە، هاوکات دۆستایەتیەکی فراوانی لەگەڵ هونەرمەندان دا هەیە، ئەو ساڵانەی کە لە هۆڵی میدیاش کاری کردووه، توانیوویەتی خزمەتێکی بەرچاو بە کۆڕی هونەری و شانۆ و موزیک بکات.

ktv

بەهیوای تەمەن درێژی و بەختەوەریی بۆ جەمال دیلانی ئازیز.

كوردستان TV

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.