Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:36

حکومەتی هه‌رێمی کوردستان بڕیار لەسەر ھەزاران پارچەزەوی قەرەبووی جووتیاران دەدات

کوردستان TV
100%


 له‌باره‌ی کێشەی قەرەبووی 3%ی جووتیاران كه‌ لە سنووری پارێزگای ھەولێر چه‌ند ساڵێكه‌  بە ھەڵوسراوی ماوەتەوە و سەرۆکی شارەوانی ھەولێريش  رایده‌گه‌ێنێت کێشەکە چارەسەر دەکرێت و حکوومەت لە بەرژەوەندیی خاوەنی زەوییەکان بڕیار دەدات.

عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانیی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند پێشتر ئەو جووتیارانەی گرێبەستی زەوییەکانیان بە ناوی خۆیانەوە نییە بە 3%ی قەرەبوو کرابوونەوە و پارچەزەوییان پێ درابوو، بەڵام بڕیارەکە لەلایەن سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە ڕاگیرابوو، ئێستا بڕیارێک دەرچووە بۆ ئەوەی بڕیاری پێشتر ھەڵبوەشێتەوە و ئێمە لەگەڵ کشتوکاڵ کێشەکە چارەسەر بکەین."

سەرۆکی شارەوانیی ھەولێر ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ لیژنەیەک پێک ھاتووە لە نێوان سەرۆکایەتیی شارەوانیی ھەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کشتوکاڵی ھەولێر بۆ چارەسەرکردنی قەرەبووی 3%ی جووتیاران.

لەبارەی ژمارەی ئەو زەوییانەی کێشەی قەرەبووی 3%یان ھەیە، عەبدولواحید ئەحمەد  رایده‌گه‌ێنێت بە ژمارە ھێشتا دیار نییە، بەڵام تا ئێستا 60 ھەزار پارچەزەوی نەکراونەتە سەنەد و زۆربەی زۆری کێشەی قەرەبووی 3%ی ھەیە، بە چارەسەرکردنیشی کێشەی ھەزاران زەویی قەرەبوو چارەسەر دەکرێت و خەڵکێکی زۆر سوودمەند دەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.