ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (3)ی ئاساییی خولی پایزه‌ى رۆژی سێشهمه رێكه‌وتی 2020/9/8ى راگه‌یاند، كه‌به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (3)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (1)ی پاشنیوه‌رۆى رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 2020/9/8 به‌مشێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: به‌رده‌وامبوون له‌سه‌رخوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووه‌م: خستنه‌ڕوو و ده‌نگدان له‌سه‌ر پێداچوونه‌وه‌ی چه‌ند مادده‌و بڕگه‌یه‌كی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2020 یاسای (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌رو كارتێكاره عه‌قڵییه‌كان له‌هه‌رێمی كورستان-عیراق) به‌هه‌ردوو زمانی (كوردی و عربی) كه به‌بڕیاری ژماره (4)ی ساڵی 2020 سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (95) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (له‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
چواره‌م: سوێندخواردنی پاڵێوراو به‌ڕێز (عمر عبدالله فتاح محمد) له‌شوێنی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ده‌ستله‌كاركێشاوه (سۆران عمر سعید) به‌پێی حوكمی مادده‌ی (27) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.