Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:49

کوردستان .. تائێستا 32 ھەزار و 210 کەس وەک تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کراون

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبووانی كۆرۆنای ئاشكرا كرد و رایگەیاند، 574 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوونە. 

بەگوێرەی ئامارەكە لە 24 كاتژمێردا 21 تووشبووی دیكە گیانیان لەدەستداوە كە بەمشێوەیە:
 هـه‌ولـێـر .. 7 کـەس
 سـلـێمـانی .. 10 
 دهـۆك .. 2  
 هـه‌ڵـه‌بجـه‌ 1 کەس و  راپـه‌ڕیـنیش  1

زۆربەی تووشبووانیش لە سنووری پارێزگای دھـۆكن و 336 كەس لەو پارێزگایە وەك ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كران. 

راشگەێندراوە لەو ماوەیەدا 299 تووشبووی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان چاكبوونەتەوە. 

ئاماژە بەوەش کراوە کە  تائێستا 32 ھەزار و 210‌ كەس وەك تووشبووی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان تۆمار كراون .

 لە كۆی ئەو ژمارەیەشدا 20 هه‌زار و 492  تووشبوو چارەسەر كراون و 10 ھەزار و 511 كەسی دیكەش لەژێر چارەسەر دان. 
ھەروەھا ھەزار و دووسه‌د و حه‌وت كەسیش بەھۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە. 
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.