خه‌سرۆ گۆران به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پ د ك له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق رایگه‌یاند
یاسای هه‌ڵبژاردن به چه‌ند قۆناغ تێپه‌ڕیوه له 2005 تا ئێستا ، دواجار پێش چه‌ند مانگێك بڕیاردرا ئه‌و یاسایه بگۆڕدرێت ، بڕگه‌یه‌كی ماوه ئه‌ویش مادده‌ی 15 بڕگه‌ی 6 ، پارێزگا پێك دێت له چه‌ند بازنه‌یه‌كی هه‌لبژاردن ئه‌وه‌ش روون نییه ، له‌و وه‌رزه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بڕیاره ئه‌و یاسایه ته‌واو بكه‌ن ، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكرێته‌وه .
روونیشیكرده‌وه كه هه‌ڵوێستی ئێمه‌ی كورد ئه‌وه بوو كه ده‌نگمان نه‌دا به‌و یاسایه و به‌باشیشی نازانیین .
خه‌سرۆ گۆران ئاشكرایكرد كه به‌باشی ده‌زانیین بگه‌ڕێینه‌وه یاساكانی پێشووی هه‌ڵبژاردن ، زۆر لایه‌نیش دیاره په‌شیمان بوونه‌ته‌وه له‌وانه‌ی ده‌نگیان به‌و یاسایه داوه .
راشیگه‌یاند كه ئێمه وه‌ك پارتی رامانگه‌یاندووه كه عێراق یه‌ك بازنه بێت له گه‌ڵ زۆر لایه‌نی عێراقی و لایه‌نه‌كانی كوردستانی ئه‌و باسه‌مان كردووه .ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی كورد دایه .
هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی به بۆچوونی خۆی لێك ده‌داته‌وه ، هه‌ندێ وا هه‌ست ده‌كه‌ن به فره‌یی بازنه‌كان زیاتر كورسی ده‌هێنن ، به‌ڵام به بۆچوونی ئێمه راست نییه ، سائیرون و هه‌ندێ لایه‌نی سوننه له گه‌ڵ ئه‌و فره بازنه‌یه‌ن .
پێشتر هه‌موو عێراق یه‌ك بازنه بوو دواتر بوو به 18 بازنه ئێستا ده‌یانه‌وێت عێراق بكه‌نه زیاتر له 250 بازنه . ئه‌وه‌ش به بۆچوونی ئێمه كیشه‌كان زیاتر ده‌كات .
فره‌بازنه‌یی لایه‌نی ئه‌رێنی و نه‌رێنی هه‌یه ، به‌ڵام ئێمه به باشی نازانیین هه‌موو كه‌س ده‌توانێت خۆی كاندید بكات ، لیست نامێنێت ، ئه‌و پیرۆزییه‌ی پرسی ده‌نگدان و هه‌لبژاردن نامینێت .
زۆر لایه‌نی سیاسیش بێبه‌ش ده‌بن له نوێنه‌رایه‌تی كردن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌تایبه‌تی حزبه بچووكه‌كان. هه‌روه‌ها ته‌وافقاتی سیاسی لاواز ده‌كات.
خه‌سرۆ گۆران رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه تێپه‌ڕی ئه‌وا زووه باسی بكه‌ین كه هه‌ڵوێستمان چی ده‌بێت ، چونكه به بڕوای ئێمه زه‌حمه‌ته ئه‌و یاسایه تێپه‌ڕێت .
له رووی ته‌كنیكیكیشه‌وه ، كۆمسیۆن هه‌موو جار داوای 6 مانگی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی رایی بكات و ئاماده‌كاری بكات ، به‌ڵام ئێستا یاساكه ده‌رنه‌چووه ، كۆمسیۆن ناتوانێت هیچ كارێك ئه‌نجام بدات و دواتر كۆمسیۆن كۆمسیۆنێكی نوێیه و شاره‌زاییان نییه له‌م رووه‌وه .
روونیشیكرده‌وه كه ئێستا دادگای ئیتیحادیش نیه كه بڕیاره‌كان یه‌كلایی بكاته‌وه . ئه‌وه‌ش خۆی كیشه‌یه چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌لبژاردنه‌كان په‌سه‌ند ده‌كات دادگای ئیتیحادییه .
سه‌باره‌ت به بوونی كورد له كۆمسیۆن و دادگای ئیتیحادی خه‌سرۆ گۆران گوتی : له 9 ئه‌ندامی كۆمسیاران 2 نوێنه‌ری كورد هه‌ن یه‌كێكیان هی هه‌ولێرو ئه‌وی دیكه‌یان هی سلێمانییه ، پێشووتریش كورد 2 نوێنه‌ری هه‌بووه . له دادگای ئیتیحادیش 2 نوێنه‌ری تێدا هه‌بووه .
سه‌باره‌ت به ناوچه كوردستانییه‌كان رایگه‌یاند ئه‌و ناوچانه زیاتر كیشه‌ی تیایه ، هه‌روه‌ك بینیمان سالی 2018 چه‌ندین سه‌ندوقی ده‌نگدانیان سووتاند بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی كورد كه‌م بكه‌نه‌وه له پارێزگای نه‌ینه‌وا ، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی مادده‌ی 140 ده‌یانگرێته‌وه ، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی شۆفینیه‌كان ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانه بێ به‌ش بكرێن له ده‌نگدان .
پارتی و یه‌كێتی و هه‌موو لایه‌نه‌كان له هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به قازانجی كورد ته‌واو بێت و چه‌ند جارێكیش له گه‌ڵ یه‌كێتی كۆبووینه‌وه و له داهاتووش كۆبوونه‌وه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.