Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 08:47

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ ئه‌رکه‌کانی

کوردستان TV
100%


شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژ به‌ داعش تێپه‌ڕی، كه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی 9ی 2014 ، دوای ئه‌وه‌ی داعش رووی هێڕشه‌كانی به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان وه‌رسوڕاند، به‌ سه‌ركردایه‌تی ولایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ دامه‌زرا و هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێكی كاراو ناوه‌ندو رۆڵگێڕێكی مه‌یدانی بوو له‌ ئه‌رك و ئامانجه‌كانی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌. له‌ سه‌ره‌تادا چه‌ند وڵاتێكی دیار به‌شداری هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ بوون، به‌ڵام به‌رده‌وام له‌ زیاد بووندا بوون و ئێستا ژماره‌یان گه‌یشتۆته‌ نزیكه‌ی 82 وڵات.
به‌م بۆنه‌یه‌و هه‌روها به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی، له‌ کۆنگرەیه‌كی رۆژنامەنوسیدا کە ئەمڕۆ٦/٩/٢٠٢٠ لە شاری ھەولێر سازیكرد، كۆڵۆنێڵ مایڵز کاگینز، وتەبێژی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش رایگه‌یاند: شەش ساڵ پێش ئێستا هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕکردن لە دژی رێکخراوی تیرۆریستی (داعش) دامەزران. لە 10ی ئەیلولی 2014ەوە ئێمە 7 ملیۆن کەس و 110 هەزار کیلۆمەتر دووجا زەوی داگیرکراومان ئازاد کردووە.
كۆڵۆنێڵ مایڵز کاگینز، به‌ بایه‌خه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌ رۆڵی هه‌رێمی كوردستان و ئازایه‌تی پێشمه‌رگه‌ كرد وه‌ك به‌شدارێكی كارای شه‌ڕی دژ به‌ داعش. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، شه‌ڕی دژ به‌ داعش شه‌ڕێكی سه‌خت بوو. ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی دیكه‌ شه‌هید بوون و بریندار بوون بۆ پاراستنی گیانی خه‌ڵكی دیكه‌. راشگه‌یاند هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌م نزیكانه‌ سه‌نته‌رێكی هامه‌هانگی هاوبه‌ش له‌ نێوان هاوپه‌یمانان و حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌.
شایانی باسه‌، كۆڵۆنێڵ مایڵز کاگینز وتەبێژی ھێزەکانی ھاوپەیمانان کۆتایی بە ئەرکەکەی خۆی ھێنا و بڕیارە کۆڵۆنێڵ وەین مەراتۆ، وەک وتەبێژی نوێی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە شوێنی ئەو دەست بەکاربێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.