هونه‌رمه‌ندى ناودارى كورد گاره سازكار ئه‌لبومێكى تازه‌ى به نێوى( بیریا ته دكه‌م) به‌رهه‌مهێنا كه خۆى له 10 گۆرانى ده‌بینێته‌وه
له په‌یوه‌ندییه‌كى تایبه‌ت به كوردستان تیڤى تیشكى خسته سه‌ر ته‌واوى ئه‌لبومه‌كه‌و به تایبه‌تى كلیپى گۆرانى عه‌شره‌ت هاواره
گاره سازكار گوتى ماوه‌ى یه‌ك ساڵه كار له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌لبومه ده‌كه‌م به‌ڵام ڤایرۆسى كۆڕۆنا ئاسته‌نگى زۆرى بۆ دروست كردوین چونكه مۆسیقاژه‌نه‌كان هه‌ریه‌كه له وڵاتێك و منیش له وڵاتێكى دیكه بۆ ئێمه سه‌خت بوو له كۆتایدا به‌رى چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له ئه‌ڵمانیا به هاوكارى هونه‌رمه‌ندانى دیكه توانیمان ته‌واوى كاره‌كانمان به كۆتا بێنین و ئێستا نزیكه‌ى 200 سى دیه‌ك تۆمار كراون, له ئاینده‌یه‌كى نزیكیش ئه‌وه‌انه‌ى دیكه‌ش ئاماده ده‌بن.
سه‌باره‌ت به ئه‌لبومه‌كه‌ش گوتى ئه‌لبومه‌كه پێكهاتووه له 10 تراك جگه له تراكێكیان كه به شێوه‌زارى سۆرانییه ئه‌وه‌ى دیكه هه‌مووى به كرمانجیم گووتووه
گاره سازكار باسى ئه‌و گۆرانییه‌ی كرد كه شیعرى پیره مێردى نه‌مره و ڤیدیۆ كلیپى كردووه ، گووتى ئه‌و شیعره‌ى پیره‌مێردم لا جوان بوو ، به هاوكارى هونه‌رمه‌ند ئه‌یوب عه‌لى توانیم بیكه‌م به گۆرانى به‌ناوى (عه‌شره‌ت هاواره) ئه‌م شیعره‌ش له ساڵى 1947 له‌دواى په‌رینه‌وه‌ى بارزانی نه‌مر و هاورٍێكانى بۆ یه‌كێتى سۆڤیه‌تى جاران نوسراوه كه تا راده‌یه‌ك به بێ ده‌نگى مابۆوه .
گاره سازكار خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانه‌و له ساڵى 1980 ده‌بێته پێشمه‌رگه و ساڵى 1981 رووده‌كاته كوردستانى سوریا و ماوه‌ى 2 ساڵ ده‌مێنێته‌وه و چه‌ندین گۆرانى و ئاوازى ره‌سه‌ن له‌وێ تۆمار ده‌كات و پاشان له ساڵی 1985رووده‌كاتى ئه‌وروپا و له وڵاتى دانیمارك ده‌گیرسێته‌وه
گاره سازكار خاوه‌نى ده‌نگێكى ره‌سه‌نى كوردى و چیاییه له ماوه‌ى ته‌مه‌نى خۆیدا چه‌ندین ئه‌لبوم و ده‌یان گۆرانى و لاوكى تۆماركردووه هه‌روه‌ها چه‌ندین ئاواز و هه‌ڵبه‌ستى ره‌سه‌نى كوردى له نه‌مان پاراستووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.